کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژەی دەسبەسەری و چارە نووسی نادیاری چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی دیواندەرە

14:12 - 13 گەلاوێژ 2722

پاش تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ لە دەسبەسەرکردنیان، چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی دیواندەرە لە گرتنگەی ئیلاعاتی ڕێژیم لە سنە لە دۆخێکی نادیاردان. سەرەڕای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی "ئومید شامحەممەدی، هیوا قورەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە"، چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- دیواندەرە، هێشتا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە، ئازاد نەکراون و چارەنووسیان ناڕوونە. ئەمە سێیەمین جارە کە دادگا بڕیاری دەسبەسەرکردنی ئەو چوار مامۆستا کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا درێژ دەکاتەوە. شایانی باسە ئەو چوار چالاکە سێنفییە، هەتا ئێستا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کراون. جێی ئاماژیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، ئەو چوار ئەندامەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و پاشان بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە ڕاگوێزرابوون.