کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری کۆماری ئیسلامی لە شیراز

14:17 - 13 گەلاوێژ 2722

فڕۆکەیەکی شەڕکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای شیراز کەوتەخوارەوە. میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی،فڕۆکەیەکی شەڕکەری جۆری SU-22ی سەربە هێزە ئاسمانییەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لەکاتێکدا لە بنکەی ئاسمانیی شیراز فڕیبوو کەوتە خوارەوە. سپاى تێرۆریستی پاسداران هۆکارى کەوتنە خوارەوەى ئەو فڕۆکە شەڕکەرەی بۆ بوونى هۆکارى تەکنیکى گەڕاندووەتەوە بەڵام کەرەستەی شەڕکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمووی کۆن و داڕزیوە و بەرهەمهێنراوی دەیانساڵی پێشی وڵاتانی دیکەیە کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ناتوانێ کەرەستەی پێویستیشیان بۆ دابین بکات.