کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی عەرەبستانی سعوودی لە پێشگرتن بە چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێران

14:24 - 13 گەلاوێژ 2722

نوێنەری عەرەبستانی سعوودی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بێ‌ئاکام بوونی هەوڵەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی لە بەرنامەی ناوکیی ئێران، نیگەرانیی خۆی دەربڕی. ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی "عەبدولعەزیز واسێل"، نوێنەری عەرەبستان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک سەبارەت بە ناڕوونی و بێ‌ئاکامیی هەوڵەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، سەبارەت بە مەبەستەکانی بەرنامەی ناوکیی ئێران نیگەرانی خۆی دەربڕی و وتی: "پێنەدانی زانیاریی ڕوون و نەهێشتنی ئێران بۆ دەسپێڕاگەیشتنی ئاژانس، پێشێلکردنی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێ زانیاریی تەواو لە سەر بەرنامەی ناوکیی ئێران بە ئاژانس بدرێ". ناوبراو بە ئاماژە بەوەیکە کردەوەکانی ئێران، مەترسیی پەرەسەندنی چەکی ناوکیی لەو وڵاتە چڕتر دەکاتەوە ئەوەشی زیاد کرد کە پەیوەست نەبوونی ئیسرائیل بە پەیماننامەی "ئێن،پی،تی" یش، مەترسیی پەرەسەندنی چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، زیاد دەکات و ئەوەش ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان دەخاتە مەترسییەوە و دوورڕاگرتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ناوکیی بەرپرسیارەتیی گشتییە و دەبێ هەموومان هەوڵی بۆ بدەین.