کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن لاوانی بانەوە لە سەیەرانگایەکی قەندیل

16:54 - 13 گەلاوێژ 2722

لاوانی شۆڕگێڕی شاری بانە، لە سەیرانگای "دۆڵی نەی" ـی قەندیل لە چەند جێگاوە ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد و سەرنجی گەشتیارانیان ڕاکێشا. بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، پۆلێک لە لاوانی نیشتمان‌پەروەری خەڵکی شارە بانە، لە سەیرانگەی "دۆڵی نەی" لە قەندیل، لە چەند شوێنێکی جیاواز‌دا بە نیشانەی خۆشەویستییان بۆ کورد و کوردستان و حیزبی دێموکرات، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد و دروشمی "بژی کوردستان، بژی حیزبی دێموکرات"ـیان نووسیەوە و ئەوەش بووەتە هۆی سەرنجی گەشتیارانی ئەو ناوچەیە. لاوانی تینووی ئازادی کوردستان، لەهەر کات و ساتێک‌دا خۆشەویستیی خۆیان بۆ نیشتمان دەردەبڕن و لە خۆشییەکانیشیان‌دا هەمیشە کوردستان و ئاڵای کوردستانیان لەلا پیرۆزە، دوابەدوای هەڵکردنی ئالای کوردستان لەو سەیرانگایە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەند جار هەوڵی سڕینەوەیان داوە بەڵام بەهۆی بەرزی و قەرەباڵغی شوێنەکە نەیانتوانی بیسڕنەوە.