کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژکردنەوەی بڕیاری دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە

14:15 - 15 گەلاوێژ 2722

بڕیاری دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی "نییەر" لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە شاری سنە درێژکرایەوە بڕیاری دەسبەسەریی کاتیی هاووڵاتییەک بە ناوی "میکائیل مینبەری" خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن لقی دووی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی سنە درێژکرایەوە. ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، "میکائیل مینبەری" بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئێدارەی ئیتلاعاتی رێژیمەوە لە شاری سنە دەسبەسەر و لە یەکێک لە گرتنگەکانی سنە لە ژێر لێپرسینەوەدایە. شایانی باسە، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ هەتاوی، ئەو هاوڵاتییە لەلایەن هێزە سەرکوتەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتیی دادگاییەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو.