کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

14:21 - 15 گەلاوێژ 2722

هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان، دوای زیاتر لە یەک حەوتوو دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ستار ئەرژەنگی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شارەدێی "نێ" سەر بە شاری مەریوان لە کاتێک لە سنووری باشماخ سەرقاڵی کرێکاری بووە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیداری ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرا. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕینی دە ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی "ستار ئەرژەنگی" هۆکاری دەسبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.