کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کرماشان

14:36 - 15 گەلاوێژ 2722

باوکی یەکێک لە ئەندامان وهەڵسۆڕاوانی دێمۆکرات لە کرماشان کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لە کرماشان ،سوحبەت زەنگەنە باوکی سەردارزەنگەنە ئەندامی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد. سوحبەت زەنگەنە لە دایکووی ساڵی ١٣١٤ی هەتاوی لە شاری "شائاباد" سەربە پارێزگای کرماشان بوو. کاک سوحبەت زەنگەنە لە ناوچەکانی "شائاباد و قەڵای هەرەسەم ودێزگران و هولەیلان وچەرداوڵ وزەنگوان وئیلام وەک یەکێک لە پیاوە گەورەکانی هۆزی زەنگەنە خاوەن کەسایەتیەکی خۆشناو وجێگای ڕێز بوو. بەهۆی ناسراوی لەناوخەڵک ودژە ستەم بوونی لەسەردەمی ڕژیمی پاشایەتی وکاتی چەک‌کردنی عەشایر لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمی پاشایەتی وساواک بەبیانووی ئەوەی لە پڕچەک کردنی عەشایر ڕۆڵی هەبووە تووشی ئەشکەنجە وزیندان دەبێت و دوای لەسەرکارهاتنی ڕژیمی کۆماری ئیسڵامی وکاتی کومیتەکانی ئینقلاب، دیسان بەهۆی هەندێک ڕاپۆرتی سێخۆڕەوە تووشی ئەشکەنجە دەبێت ولە لایەن حاکم شرعی زاڵمی ئەوکاتە بەناوی" مۆوەحێدیی قومی"بە حەوت ساڵ زیندان حوکم دەدرێت بەڵام دووساڵ لە زندانی" دێزڵ ئاوای" کرماشان زیندانی دەبێت. پاش ئازادبوونی لە زیندان بەهۆی ئاسەواری ئەشکەنجە تووشی نەخۆشی دەبێ ولەسەرجێ دەکەوێ و وەک یەکێک لە قوربانیانی ڕێژیمی زاڵمی کۆماری ئسڵامی ئیمڕۆ ئاخرین ساتەکانی ژیانی تێپەڕدەکاو کۆچی دوایی دەکا. لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو و خەڵکی کرماشان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.