کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل: جیهادی ئیسلامیی هێزی بە وەکالەتی ڕێژیمی ئێرانە

14:40 - 15 گەلاوێژ 2722

هاوکات لەگەڵ دەوری نوێی تیکهەڵچوونەکانی ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە کەرتی غەزە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتی: ئەو گرووپە هێزی بەوەکالەتی ڕێژیمی ئێرانە کە دەیانهەوێت ئیسرائیل لەنێو ببەن. یائێر لاپید، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی هەینی ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی. لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دەوری نوێی تێکهەڵچوونە چەکدارەییەکان لە کەرتی غەزە وتی: جیهادی ئیسلامی، گرووپێکی بەوەکالەتی ڕێژیمی ئێرانە کە دەیانهەوێت ئیسرائیل لەنێو ببەن و خەڵکی بێتاوانی ئیسرائیل بکوژن و لە ئێستادا بەرپرسی ئەو گرووپە لە تارانە و لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە بڕیاری هێرش بۆ سەر ئیسرائیل وەردەگرێ. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە هێرشەکانی ئێستا بەدژی مۆڵگەکانی جیهادی ئیسلامی تاهەرکات کە پێویست بێ بەردەوام دەبێ وتی: ئێمە هێندە تامەزرۆی شەڕ وتێکهەڵچوون لە کەرتی غەزە نین، بەڵام ئەگەر پێویست بێ بە بێ دوو دڵی هێرشەکانمان دڕێژە پێدەدەین. جێگەی ئاماژەیە کە هاوکات لەگەڵ بوونی" نۆخالە" سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە تاران، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە عەمەلیاتێکدا بەناوی" بەرەبەیانی" سپیدە دەم، هێرشیان کردۆتە سەرئامانج گەلێکی ئەو گرووپە لە کەرتی غەزە و لەو هێرشانەدا" تەیسیر ئەلجەعبەری" فەرماندەی باڵی سەربازیی گرووپی جیهادی ئیسلامیی کوژراوە.