کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان دوو مۆڵگەی سپای پاسداران لە سەر سنوورەکانی کوردستان و کوژرانی دوو بکرێگیراوی ڕێژیم

14:48 - 15 گەلاوێژ 2722

بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان بەکرێگیراوانی دوو مۆڵگەی سپای پاسداران لە سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس لە بەکرێگیراوانی سپای پاسداران کوژران و یەکیشیان بریندار بوو. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا لە سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قەندیل لە مۆڵگەکانی سپای پاسداران لە نێوان ئەندامانی دوو مۆڵگەی سپا شەڕ وتێکهەڵچوون ڕوویدا و لە ئاکامی ئەو تەقە و تێکهەڵچوونە دوو بەکرێگیراوی پلەداری ئەو موڵگانە بە ناوەکانی "سەجاد شەریفی" و "عەلی زەڕین‌خا" کوژراون و کادرێکی دیکەشیان بریندار بووە و بۆ نەخوشخانەی خومەینی لە شاری سەردەشت گوازراوەتەوە. جێی ئاماژەیە دوو کەسە کوژراوەکە بەرپرسی مۆڵگەکانی سپای پاسداران لە سەر سنوور بوون.