کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرگرتنی میداڵی شانازیی کێبەڕکێی وێنەگریی "HIPA" لەلایەن وێنەگرێکی کوردەوە

14:52 - 15 گەلاوێژ 2722

وێنەگرێکی "سەقز"ی توانیی میداڵی شانازیی کێبڕکێی وێنەگریی "HIPA" بۆخۆی مسۆگەر بکات. وێنەگرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی سولەیمان مەحموودی، میداڵی شانازیی کێبەڕکێی وێنەگریی نێونەتەوەیی "حەمدان بن محەممەد بن ڕاشد ئالی مەکتووم" لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بردەوە. ئەو کێبەڕکێیە هەموو ساڵێک لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە بابەت و نێوەڕۆکی دیاریکراو بەڕێوە دەچێ و وێنەگرانی سەرتاسەری جیهان بەشدارییان لەو فێستیڤاڵەدا دەکەن و لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو فێستیڤاڵەدا کەوتوونەتە کێبەڕکێ کە بابەت و نێوەڕۆکی ئەمساڵ سەبارەت بە ژینگە بووە، "سولەیمان مەحموودی" وێنەگر و هونەرمەندی بە توانای خەڵکی شاری سەقز، بە ناردنی کۆمەڵێک وێنە، توانی نازناوی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵە بۆخۆی مسۆگەر بکا. بەپێی بڵاوکراوەی هەواڵدەرییەکان، کێبڕکێی وێنەگریی "HIPA" بە خەڵاتی ٤٥٠ هەزار دۆلار، یەکێک لە گرانترین خەڵاتەکانی وێنەگری کێبەڕکێی نێونەتەوەیی ئەم بوارە بە ئەژمار دێ.