کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هەوڵەکانی ئێران بۆ تێرۆرکردن یان ڕفاندنی خەڵکی ئیسرائیل لە تورکیە

16:03 - 15 گەلاوێژ 2722

کامێرا چاودێرییەکانی تورکییە دیمەنی چەند کەسێکی ئێرانیان تۆمار کردووە کە چاودێرییان بەسەر شوێنی نیشتەجێبوون و خەڵکی ئیسرائیل‌ـەوە دەکرد. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە ڕاگەیاندنەکانی تورکیە بڵاویان کردووەتەوە، چەند کەسێکی ئێرانی دەرکەوتوون کە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانی ئیسرائیلی لە فڕۆکەخانە و شوێنە گشتییەکانیان خستووەتە ژێر چاوەدێری بۆ ئەوەی بناسرێنەوە و کردەوەی تێرۆریستیی ئەنجام بدەن، تێرۆریستانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو شوێنەکانی تورکیە بە دوای هاوڵاتییانی ئیسرائیلی‌دا دەگەڕێن، ئەوە لە حاڵیکدایە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا گرووپێکی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران لە تورکیە دەسبەسەر کراون کە ئامانجیان تێرۆرکردنی خەڵکی ئیسرائیل بووە. ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیەوە بڵاو کراونەتەوە، ئەوە دەردەخا کە چەند کەسێکی خەڵکی ئێران خەریکی چاوەدێری و وێنە گرتنن لە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی ئیسرائیل و هەروەها دەرکەوتووە کە لە شوێنە گەشتیارییەکانیش‌دا بە وردی بە فیلمبەرداری و وێنە گرتن چاوەدێری چڕیان خستووە سەر هاوڵاتییانی ئیسرائیلی و پۆلیسی تورکیە دوای بە دواداچوونێکی زۆر بۆیان دەرکەت کە چەند کەسێکی ئێران ئەو کارانە دەکەن بۆ ناساندنی خەڵکی ئیسرائیل و لە ئاکام‌دا کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام بدەن.