کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرگرتنی دارستانەکانی قەڵای مەریوان بەهۆی ڕشتنی زبڵ و پاشماوە لەلایەن شارەداریی ئەو شارەوە

16:13 - 15 گەلاوێژ 2722

بۆ چەندمین جار دارستانەکەی قەڵای مەریوان له لایەن شارەداری ئەو شارەو ئاگری تێبەردرا . شارەداری مەریوان ئاگر بەر دەداتە زبڵ و پاشمەوەیەک کە خۆی دەیڕێژێتە ناو دارستان و پاشان ئاگرەکە هەموو جار لە کونترۆڵ دەردەچێ و ڕووبەرێکی زۆر لە دارستانی قەڵای مەریوان لە ناو ئاگردا دەسووتێ. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە یەکەمین جارەوە تا ئێستا چیای سەوز و ژینگەپارێزان ڕوو بە شارەداری ڕادەگەیەنن کە ئەو کارەی ئێوە خەسار لە ژینگەی مەریوان دەدا و سرووشتی ئەو ناوچەیە ناشیرین دەکا و دەبێ شوێنی تایبەت بۆ زبڵ و پاشماوەکانی مەریوان دابین بکەن، بەڵام لەلایەن شاردەدارییەوە هیچ هەوڵیکیان بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە نەداروە و ئەمە چەندمین جارە کە ئاگر بەر دەبێتە ئەم دارستانە. شایانی باسە کە بە پێی زانیارییەکان ٣ کەس لە ژینگەپارێزانی مەریوان بە هۆی ئەو ئاگرەوە و لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بریندار بوون.