کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکران و گواستنەوەی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی سنە

14:07 - 16 گەلاوێژ 2722

نەوید کۆنەپۆشی خەڵکی مەریوان چالاکی ژینگەپاڕێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە. بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان( خۆڕاگری)،نەوید کۆنەپۆشی تەمەن٣١ساڵ خەڵکی مەریوان چالاکی ژینگەپاڕێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوان دەسبەسەر کرابوو ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە. بە پێی زانیارییەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نەوید کۆنەپۆشی، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەڵاوێژ پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوان دەسبەسەر کرا. جێگای ئاماژەیە پێشتر ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە کرابوو و ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.