کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین شەڕی ناڕاستەوخۆی ئیسرائیل و ئێرانە

14:39 - 16 گەلاوێژ 2722

فەرماندەی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران، لەسەر تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین وتی: ڕۆژانە ١٥ چالاکیی لە لایەن فەلەستینییەکانەوە بەدژی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێ. ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سپای تێرۆریستی قودسی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هاوکات لەگەڵ تەشەنەسەندی تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە کەرتی غەزە وتی: ڕۆژانە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ١٥ عەمەلیاتی چەکداری بەدژی ئیسرائیل ئەنجام دەدەن. هەواڵدەریی ئیرنا لەم پێوەنییەدا لەزاری "قائانی"یەوە ڕایگەیاندووە کە، گرووپە فەلەستینیەکان کە ئێران پشتیوانییان لێ دەکا خەریکی داڕشتنی بەرنامە و پلانێکن بۆ زەربە لێدان لە ئیسرائیل. شایانی باسە کە ئیسرائیل کۆماری ئیسلامیی بە هاندەری گرووپە فەلەستینییەکان دەزانێ بۆ شەڕ لە گەڵ ئەو وڵاتە.