کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەڵک وەرگرتنی ڕووسیە لە دڕۆنی ئێرانیی بەدژی ئۆکراین

14:43 - 16 گەلاوێژ 2722

ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکراین دەڵێ: ڕووسیە لە دڕۆنی ئێرانیی لە شەڕ بەدژی ئۆکراین کەڵک وەردەگرێ. ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی "ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی شەڕ لە زمان "ئۆلکسی ئاستۆویچ" ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکراین، ڕایگەیاند کە رووسیە کەڵک لە فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی ئێرانیی بۆ شەڕ لەگەل ئۆکراین وردەگرێ و ئەو ناوەندە لە زار ڕاویژکاری ولادێمیر زلنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراینەوە وتی: ئێران لانیکەم ٤٦ دڕۆنی داوە بە ڕووسیە. لەو پیوەندییەدا کاناڵی تەلەفزیۆنی "سی،ئێن،ئێن" ٢٥ی پووشپەڕ لە زاری "جەیک سالیوان" ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتمانیی ئەمریکاوە ڕایگەیاند کە ئەندامانی هەیئەتێکی ڕووسیە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دوو جار سەردانی بنکەی ئاسمانیی کاشان‌یان لە ئێران کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو دڕۆنانەی توانایی هەڵگرتنی چەکوچۆڵیان بۆ ڕوسیە هەیە و بەپێی ئەو زانیارانەی کە بە ئێمە گەیشتوون دەوڵەتی ئێران بە تەمایە چەند سەدفڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان بە تایبەت ئەو فڕۆکانەی توانایی هەڵگرتنی چەکوچۆڵییان هەیە بدات بە روسیە.