کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی شەڕی ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی لە غەزە و کوژرانی چەند فەرماندەی پلەبەرزی فەلەستینی

15:05 - 16 گەلاوێژ 2722

شەڕی ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی لە غەززەکوژرانی ٢٤ فەلەستینیی لێکەوتەوە. شەوی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، جیهادی ئیسلامی، لە درێژەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل، بە زیاتر لە ٤٠٠ڕاکێت ناوەندی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج و بۆ درێژەی شەڕ و تێکهەڵچوونەکان دەستپێشخەر بووە و ئیسرائیلیش بە توندی وڵامی داوەتەوە و لە ئاکام‌دا لە دەورووبەری "غەززە" لانیکەم ٢٤کەس کوژراون و لە نێو کوژراوانیش‌دا چەند فەرماندەی پلەبەرزی جیهادی ئیسلامی هەیە کە سەربە سپای تێرۆریستی پاسدارانن. هەر لەو پێوەندییە‌دا، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هەموو فەرماندە پلەبەرزەکانی جیهادی ئیسلامییان لە ناوچەی غەزە کوشتووە و جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ژمارەیەک لەو فەرماندە پلەبەرزانە و سەربە سپای تێرۆریستی قودسی پاسدارانی ئێران بوون ژمارەیەک خەڵکی مەدەنیش کە بوونەتە قوربانیی بەهۆی تەقینەوەیەک بوو لە کە هۆکارەکەی خودی جیهادی ئیسلامی بوو.