کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد لە نەغەدە بە هۆی ڕووداوی کارەوە

15:28 - 16 گەلاوێژ 2722

کڕیکارێکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کارکردندا لە نەغەدە تووشی ڕووداوی کار بوو و گیانی لەدەست دا. بەپیی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کرێکارێک بە ناوی "ڕەحمەت سولەیمانی" تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی مەهاباد لە کاتی کردندا لە نەغەدە بەهۆی بەرزبوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا. جێی ئاماژەیە کە کرێکاران لە ئێران بەهۆی ناستانداردبوونی شوێنی کار و نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ خۆپاراستن، تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیانیان لە دەست دەدەن یان کەمئەندام دەبن. شایانی باسە ئێران لە بواری پاراستنی ئەمنییەتی گیانیی کرێکاران لە جیهاندا لە پلەی ١٠٢ دایە و هیچ گرینگەیەک بەو گیانی خەڵک نادەن کە ڕۆژانە دەبنە قوربانیی.