کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاژاوەگێڕییەکانی رێژیم لە مەهاباد ٨ قوربانیی لێکەوتەوە

16:27 - 18 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: بەهۆی ئاژاوەگێڕی و فیتنەیی‌یەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێگەی دەست و پێوەندییەکانییەوە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵکی مەهاباد و ئاغا مەنگوڕەکاندا هاتە ئاراوە و لە ئەنجامدا ٨ هاووڵاتی بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی پێجشەممە رێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ لە شەهرەکی فەرهەنگییان شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان ئاغا مەنگوڕەکان و خەڵکی شاری مەهاباددا رووی دا.

بە وتەی هاووڵاتییان ئەم شەڕ و ئاڵۆزییانە لەلایەن دەست و پێوەندییەکانی رێژیمەوە پیلانی بۆ داڕێژرا بووە کەلە ئەنجامدا ٨ هاووڵاتی بوونە قوربانی.

بەشێک لە ئاغا مەنگوڕەکانی ناوچەی مەنگوڕایەتی و مەهاباد پاش شۆڕشی گەلانی ئێران چەکیان بۆ رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڵگرت وەکوو خێڵێکی خۆش خزمەت بە رێژیمی ئیسلامیی ئێران ناسراون، بەڵام بەو حاڵەش بەشێکی زۆریشیان پەیوەست بە شۆڕش رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد بوون و ئێستاشی لەگەڵ بێت لە نێو ریزەکانی پێشمەرگەدا درێژە بە شۆڕشی خۆیان دەدەن.