کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ جێژنی ۲٦ی سەرماوەز لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت

15:12 - 13 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستان پێکەوە جێژنی ٢٦ی سەرماوەز ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوە دەبەن.

بە بۆنەی جێژنی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کورستان، کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە شاری فرانکفۆرتی وڵاتی ئاڵمان پێکەوە جێژنێکی بەشکۆ بە بەشداریی هونەرمەندی ناوداری کورد شوان پەروەر و چەند هونەرمەندێکی دەنگخۆشی‌ دیکە، لە ڕۆژی شەممە ۱۷ی دێسامبر، بە مەبەستی ڕێزلێنان لە پێشمەرگە و بەرز نرخاندنی ناو و پێگەی پیرۆزی پێشمەرگە ڕێک دەخەن.

کۆمیتەکانی حیزبی دێموکرات و پارتی سوسیالیستی کوردستان له ئاڵمان، داوا لە هەموو کوردانی نیشتمانپەروەری دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان دەکەن لەو جێژنەدا بەشداری بکەن.

جێژنی
جێژنی ۲٦ی سەرماوەز لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت