کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی ئاڵمان، بە مەبەستی بەرز نرخاندنی ٢٦ی خەرمانان، ٢٣ـەمین ساڵرۆژی شەهیدانی میکۆنوس، رێوڕەسمێک بەڕێوە دەبات.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بۆ بەرز راگرتنی ٢٣ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لەشاری بێرلین بەدەستی تیرۆریستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی ئاڵمان، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی، رێوڕەسمێک لەسەر منۆمێنتی شەهیدان، لەبەردەم رێستۆرانی میکۆنوس بەڕێوە دەبات.
لەو پێوەندییەدا کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە داوا لەسەرجەم حیزب و رێکخراوە کوردییەکان، ئەندامانی حیزب، دۆستان و لایەنگرانی و کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان و ئازادیخوازان دەکات کە لەو رێوڕەسمەدا بەشدار بن.
شوێن: وڵاتی ئاڵمان، شاری بێرلین ١٠٧٧٩، شەقامی پراگێر