کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی سوید، بە مەبەستی بەرز نرخاندنی ٢٦ی خەرمانان، ٢٣ـەمین ساڵرۆژی شەهیدانی میکۆنوس، کۆڕیادێک بەڕێوە دەبات.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بۆ بەرز راگرتنی ٢٣ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لەشاری بێرلین بەدەستی تیرۆریستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی سوید، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆڕیادێک بە بەشداریی لوقمان ئەحمەدی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات، بۆ کوردانی دانیشتوی ئەو وڵاتە بە تایبەت ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکرات پێک دێنێت.
شوێن: وڵاتی سوید، شاری ئسکیلستونا