کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگادارییەک لەلایەن ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتەوە بۆ رای گشتی

14:37 - 16 جۆزەردان 2715

ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی شەپۆلی ناڕەزایەتی دەربڕینی چالاکانی سیاسی، نیسبەت بە هێرشی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە.

دەقی تەواوی ئەم ئاگادارییە بەم چەشنەیە:

لە چەند رۆژی رابردوودا ‌و پاش هێرشی گریلاكانی P.K.K بۆسەر گرووپێكی چەند كەسی لە كادر ‌و پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، شەپۆلێكی ناڕەزایەتی دەربڕین لە رێگەی وتارنووسین ‌و رادەربڕین هاتە ئاراوە ‌و پێدەچێ درێژەشی هەبێت‌.

لەو پێوەندیەدا، باشتر وایە ئەو رادەربڕین و وتارنووسینانە بە پێی لێكدانەوە ‌و بە دوور لە تۆمەت ‎لێدان و قسەی ناشیرین بێت، چونکە ئەو کات باشتر و شوێندانەرترە و بێگومان خۆ بواردن لە قسەی سووک دەتوانێ‌ دەرخەری ئەخلاقی سیاسی بێت.

بۆیە ئەو داواکارییە لەبەرچاو بگێردرێ ‌‌و خۆتان لە جنێو‌ و قسەی سووک بە دوور بگرن و ئەسڵە وەک بنەمایەک بۆ ئەو پرسە و هەموو رووداوەکانی دیکە رەچاو بکەن.
كوردستان میدیا
١٦ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی