کوردستان میدیا: بازاری کڕێن و فرۆشی دراو له تاران دۆخی ئاسایی نییه و به‌شێک له دووکانه‌کان به نیشانه‌ی ئیعتراز داخراون.
ده‌وڵه‌تی رێژیمی ئێران به بازاڕییانی راگه‌یاندووه، کڕیار و فرۆشیارانی دراو ده‌توانن به نرخی دیاری کراوی بانکی ناوه‌ندی، دانووستان بکه‌ن.
ئه‌و بڕیاره له به‌خشنامه‌یه‌کدا به سه‌رجه‌م بانکه‌کانیش راگه‌یاندراوه و دوابه‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ش حوزووری هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان له بازاری تاران به‌رچاوتر بووه.
له‌و چه‌ند مانگه‌ی دواییدا بانکی ناوه‌ندی و ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌ت پاش جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆکان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه، تووشی کێشه و ئاریشه بوون.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دووکان و بازاڕیانی مه‌یدان و شه‌قامی فیرده‌وسی ئیعترازییان به چوونه سه‌ری نرخی دۆلار ده‌ربڕی و له ئه‌نجامدا، سه‌دان هێزی پۆلیسی دژه شۆڕش بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕازییان له‌و شوێنانه جێگیر کران و له نێوانیاندا شه‌ڕ و پێکدادان رووی دا و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک قۆڵبه‌ست کران.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ڤیکتۆریا نۆلاند وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاندبوو، دابه‌زینی نرخی دراوی ئێران و چوونه سه‌ری نرخی دۆلار هوشدارێکه به‌و وڵاته که درێژه به به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی نه‌دات.