کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانه/ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کرا

16:29 - 23 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارستانی بانە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار راگوێزرا.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی رەزای حاجی ساڵح خەڵکی گوندی زەلەی سەربە شارستانی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ئەم راپۆتە، هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لە هێرشێکدا بۆسەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار راگواستووە.

لە لایەکی دیکەشەوە هێزەکانی رێژیم وێڕای پشکنینی ماڵی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، بێ حورمەتیشیان پێ کردوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی راگرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.

بەپێی ئاماری ماڵپەری کوردستان میدیا، لە سەرەتای پووشپەڕی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ١٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتی، نیزامی و ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.