کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانکێکی ئاڵمان بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی رێژیمی ئێران، جەریمە کرا

17:14 - 18 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: بانکێکی ئاڵمانی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی کە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون بە بڕێ ٥٠٠ میلیۆن دۆلار جەریمە کرا.
هەواڵدەریی دۆیچەوێلە بڵاوی کردەوە بەهۆی پێشیلکردنی ئەو گەمارۆ ئابوورییانەی کە دژی رێژیمی ئێران و وڵاتانی سوودان، کورەی باکوور و کووبا لەلایەن ئەمریکاوە دژی ئەو وڵاتانە پەسند کراوە، دوو بانکی ئاڵمانی لەلایەن وڵاتی ئامریکاوە جەریمەی نەختییان بۆ بڕایەوە.

کۆمێرتس بانک و دۆیچە بانک ناوی ئەو دوو بانکە ئاڵمانییەیە کە بەهۆی پێشێلکردنی یاسای گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا، ٥٠٠ میلیۆن دۆلار سزایان بەسەردا سەپاوە.

لەو پێوندییەدا، پێشتر بانکێکی فەڕانسەوی بە نێوی بی‌ئێن‌پی پاری با بەهۆی پێشیلکردنی یاسای گەمارۆکان بە بڕی پارەی ٨ میلیارد و ٩٠٠ میلیۆن دۆلار سزا درا.