کوردستان میدیا: بانکێکی فەڕانسەوی بە تۆمەتی پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ رێژیمی ئێران و پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئەمریکاوە جریمە کرا.
هەواڵدەریی فەڕانسە بڕی ئەو جەریمەیەی ٥.٥٧ میلیارد دۆلار راگەیاندووە کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ بانکی \'\'بیئێنپی پاریباس\'\'ی فەڕانسەوی بڕاوەتەوە.
جەریمەکرانی بانکی \'\'بیئێنپی پاریباس\'\' بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان لە کاتێدا هاتووەتە ئاراوە کە تەنیا سێ مانگ بەسەر جەریمەی ٨ میلیارد دۆلاری تێپەڕ بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو بانکە فەڕانسەوییە بە تۆمەتی پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ رێژیمی ئێران، کووبا، میانمار و سوودان دەبێ بڕی ٥.٥٧ میلیارد دۆلاری ئەمریکا جەریمە بدات.