کوردستان میدیا: وریا فه‌ره‌همه‌ند کارمه‌ندی ئیداره‌ی پۆسته و گه‌یاندنی کرماشان بانگهێشتی پۆلیسی فتای پاریزگای کرماشان کراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، هاووڵاتییه‌کی کورد خه‌ڵکی باینگان سه‌ربه شاری پاوه له پارێزگای کرماشان، به‌ناوی وریا فه‌ره‌همه‌ند بانگهێشتی پۆلیسی فتا کراه.
به‌پێی بانگهێشتننامهیهک که به‌ده‌ستی وریا فه‌ره‌همه‌ند گه‌یشتووه، داوا له ناوبراو کراوه له ماوه‌ی ٧٢ کاتژمێردا خۆی راده‌ستی پۆلیسی فتای پاریزگای کرماشان بکات.
له‌و نامه‌یه‌دا هۆکاری بانگ کرانی ئه‌م هاووڵاتییه رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام هاتووه که‌له ئه‌گه‌ری راده‌ست نه‌کردنی خۆی، به‌پێی ویستی ده‌زگای قه‌زایی به‌ره‌وڕووی ده‌بنه‌وه.
وریا فه‌ره‌همه‌ند کارمه‌ندی ئیداره‌ی پۆسته و گه‌یاندنی کرماشانه که پێشتریش به هۆی سکاڵای ئیداره‌ی په‌روه‌رده و فێر کردنی جوانڕۆ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌تی درۆیین و ئاڵۆزاندنی بیروڕای گشتی له چه‌ندین وێبلاگی زنجیره‌یی، بانگهێشتی ده‌زگا قه‌زاییه‌کانی رێژیم کراوه.
فتا کورتکراوه‌ی پۆلیسی دونیای مه‌جازیی هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه.