کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانە/ ١٣ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو شارەدا رووی داوە

22:05 - 18 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٢ هێکتار لە پانتایی دارستان و لێڕەوارەکانی شاری بانە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەناوچوون.
هەواڵدەرییەکانی پارێزگای سنه بڵاویان کردەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە شاری بانە ١٣ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو شارەدا هاتووەتە ئاراوە.

بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوانە ٥ هێکتار لە دارستانەکان و ٣ ‌هێکتار لە لێڕەوارەکانی شاری بانه لە ئاگردا سووتاون.

هەروەها راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لەو ماوەیەدا ٤ هێکتار لە شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی ئەو شارستانە زیانیان پێگەیشتووە و بە تەواوەتی لەناوچوون.

لەو پێوەندییەدا لە سێ مانگی وەرزی بەهاری ئەمساڵدا ٤٤ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەوارەکانی شارستانەکانی سەوڵاوا و مەریوان رووی داوە.