کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهید قادر کەریمی ئاگری نەورۆزی گەڵوانی کردەوە

15:34 - 2 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: ئێوارەی ڕۆژی ٢٩ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٦ هاوشێوەی زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان لە گوندی گەڵوانی نەغەدەش، ئاگری نەورۆز کرایەوە و ڕێوڕەسمی هاتنی ساڵی نوێ بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەڕای زەخت و گوشارەکانی ڕێژیم بۆ سەر خەڵکی کوردستان لەمەڕ بەڕێوە نەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ، خەڵک بێ گوێدان بە چاو سوورکردنەوەکانیان، ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد و ڕێوڕەسمی تایبەتیان بەڕێوە برد.

لە گوندی گەڵوانی شارستانی نەغەدەشدا ئەم ڕێوڕەسمە هاوشێوەی باقی شار و گوندەکانی کوردستان بەڕێوەچوو کە تێیدا جیاواز لە زۆربەی ڕێوڕەسمەکان و وەک نیشاندانی ئەمەگداری و وەفا بە ڕێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان، داوا لە کاک محەممەد کەریمی باوکی شەهیدی ڕێگەی ئازادی قادر کەریمی کرا ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ هەڵبکات.