کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بایكۆت كردنی هەڵبژاردن لەشاری سەرپێڵ زەهاو و كرماشان بە نووسینی دروشم + فیلم

16:34 - 20 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەنیشانەی بایكۆت كردنی هەڵبژاردنەكانی رێژیمی ئێران چالاكیی بەرینی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشاری سەرپێڵ زەهاو CD و تراكتی پێوەندیدار بەهەڵبژاردنەكانی سەركۆماریی ئێران بڵاو كراوەتەوە.
لەشاری سەرپێڵ ئەو چالاكیانە بەشێكی زۆر لەشاری گرتۆتەوە و هەروەها لەگەڕەكی قەڵخانی، شەقامی نیروی ئینتزامی، فەرهەنگیانی ١و ٢ پاركی شاهد، رەشی ئاوا، چوار میر ئەحمەد، تازاوا و كەل دواد بەشێوەی بەرین تراكت و سی‌دی بڵاو كراوەتەوە.
لەشاری كرماشانیش لەچەندین گەڕەك سی‌دی بڵاو كراوەتەوە و دروشم لەسەر دیوارەكان نووسراوە و لەچەندین شوێنی شاریش شەونامە خراوەتە ناو ماڵەكانەوە.
ئەو شوێنانەی شاری كرماشان كە چالاكیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: كەسرا، فردۆسی و دەوڵەت ئاباد.
هەر لەو پێوەندییەدا شاری سەحنەش لەو چالاکیانە بێبەری نەبووە و لەگەڕەکی ٦ی بەهمەن تراکت بڵاو کراوەتەوە و دروشم نووسراە.

دروشمەکان بریتین بوون لە: دەنگ بە بکوژانی رێبەرانی کورد مەدەن، سڵاو لە د.قاسملوو.