![](/weney-mallperr/10961.jpg)
کوردستان میدیا: بە مەبەستی شیکردنەوەی دوایین ئاڵۆزییەکانی ناوچە و هۆکار و چۆنیەتیی هێرشی پ ک ک بۆسەر چەند پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات، شاندێکی حیزب سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە یەکیەتیی ئورووپا کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی عەلیئەشرەف مورادی ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە یەکیەتیی ئورووپادا کرد و لەلایەن \'\'دلاوەر ئاژگەیی\'\' نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ کرا.
لەم دیدارەدا عەلیئەشرەف مورادی لەسەر بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بە گشتی و رەوشی کوردستان و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی بە تایبەتی قسەی کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەم چاوپێکەوتنەدا، شاندی حیزب لەسەر هێرشی ئەم دوایییانەی پکک بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک کوردستانی رۆژهەڵات و شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و بریندارکردنی چەند پێشمەرگەی دیکە قسەی کرد.
لە کۆتاییدا، شاندی هەر دوو لا لەسەر هاودەنگی، یەکڕیزی و یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردستان پێداگرییان کردەوە.