کوردستان میدیا: هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سۆمای ورمێ، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم، بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه راگوێزرا.
مه‌هدی کووهی کوڕی که‌ره‌م و خه‌ڵکی گوندی پیرانجغی سه‌ربه ناوچه‌ی سۆمای شاری ورمێ، له کاتی لێخوڕینی ماشین له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ته‌قه‌ی لێکراوه و به توندی بریندار بووه.
هه‌تا ئێستا هۆکاری ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم له‌م هاوڵاتییه و بریندار کردنی روون نییە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه ناوبراو هیچ بار و که‌لوپه‌لێکیشی پێ نه‌بووه.
ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا بڵاو و پژڕاست کراوه‌ته‌وه و ئاشکراشی کردووه که مه‌هدی به هۆی کاریگه‌ر بوونی برینه‌که‌ی بۆ نه‌خۆشخانه راگوێزراوه و ره‌وشی ته‌ندروستیی ناله‌باره و هه‌روه‌ها به‌شێک له جه‌سته‌ی سووتاوه.
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، برایه‌کی دیکه‌ی ئه‌م هاوڵاتییه کورده ساڵی پار به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم بریندار و به‌شێک له جه‌سته‌ی به‌هۆی بچڕانی نخاع، لەده‌ست داوه.