کوردستان میدیا: به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی سپای پاسداران له ٣ هاووڵاتیی هه‌رێمی کوردستان، هاووڵاتییه‌ک بریندار بوو.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی رووداو، رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٦ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه‌کانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ٣ شوانکاری هه‌رێمی کوردستانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ و له ئاکامدا شوانکارێک به‌ناوی شوان عومه‌ر حه‌میدی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵیان بریندار کردووه.
شوان عومه‌ر خه‌ڵکی کۆرا به‌رده‌سپیی ناوچه‌ی خواکورکی سه‌ربه ناحیه‌ی سیده‌کانه.
کۆرا به‌رده‌سپی له سێ گۆشه‌ی سنووریی نێوان هه‌رێمی کوردستان، كوردستانى ئێران و كوردستانى تورکیه هه‌ڵکه‌وتووه.