کوردستان میدیا: پاش تێپەڕینی ٢٥ ساڵ بەسەر کیمیابارانی شاری نۆدشە هەتا ئێستا هیچ چەشنە لێکۆڵینەوەیەک لەسەر خاکی ئەو شارە ئەنجام نەدراوە و روون نییە کە ئەم خاکە چ جۆرە مادەیەکی کوشەندەی تێ دایە.
لە کیمیابارانی شاری نۆدشەدا ١٠٤ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش لە دانیشتوان لەژێر کاریگەریی ماددە کیمییایییەکان بە توندی بریندار بوون، کە هەتا ئێستا ئەو ئاسەوارە لەسەر لەش و جەستەیان ماوەتەوە.
زۆربەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی شاری نۆدشە ژن و منداڵ بوون کە سێ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رێژیمی بەعسەوە بوردمان کران و هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت ٧٠٠ کەس لەو بەرکەوتوانە، بەدەستی ئاسەوارەکانی ئەو ماددە کیمیایییەوە دەناڵێنن.
خەلکی ئەو شارە یەکەمین جار کاتژمێر ١٠:١١ خولەکی سەرلە بەیانیی رێکەوتی ٢٦ی رەشەمە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی و جارەکانی دواتریش لە رێکەوتەکانی ٣ و ١٣ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی بە فڕۆکە جەنگییەکانی رێژیمی بەعس بوردمان کران و برینێکی ساڕێژ نەبووەیان لەو شارە دا پەرە پێدا.
بەرکەوتنی چەکی کیمیایی لە شاری نۆدشە، سەرەڕای ئەو هەموو قوربانییە کە لێی کەوتووەتەوە، خاک و ژینگەی ئەو شارەشی ئالوودە کردووە و ئەگەری ئەوەش لە ئارا دایە کە ئەو مادە کیمیایییانە بە مادەگەلێکی مەترسیداری دیکە ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتبێت.
ئەم ناوچەیە هەر وەک ناوچەکانی دیکەی کوردستان، وەکوو سەردەشت و گوندی زەردە لە داڵاهۆ، کە لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە تەنرابوو، سێ جار کەوتە بەر هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی بەعسی عێراقی و لە ئاکامدا ١٠٤ هاووڵاتیی سڤیلی بێتاوان و بێدیفاع کوژران و نزیکەی ٧٠٠ کەسیش بە توندی بریندار بوون.
لە هێرشەکانی مانگی خاکەلێوەی ١٣٦٧ی هەتاویدا ٨ بۆمبی تەیار بە گازی خەردەڵ بەسەر شاری نۆدشە لە پارێزگای کرماشاندا رژێندران کە دەست لەجێ ١٣ کەس کوژران و ژمارەیەکی بەرچاویش بە توندی بریندار بوون.
نەبوونی ئیمکاناتی دەرمانی و کوژرانی تاکە پزیشکی شاری نۆدشە، رەوتی دەرمانی لەو شارەدا گەیاندە سفر و ژمارەی قوربانیانیش روویان لە زیاد بوون کرد کە هەتا ئیستاشتی لەگەڵ بێت ئەوە کیمیایی بارانە قوربانی دەگرێت.
کیمیایی بارانی شاری نۆدشە لەلایەن پشکێنەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پژڕاست و بەکار هێنانی چەکی کیمایی لەدژی خەڵکی سڤیل و مەدەنیی لەلایەن ئەو ناوەندەوە تەئید کراوە.
کارناسانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو پێوەندییەدا وتوویانە: تێکڕای بریندارەکان نیشانەکانی بەرکەوتنی گازی خەردەڵیان تێ دایە و ٨ بۆمبی ئاخێنراو بە گازی خەردەڵ ژمارەیەک زۆر قوربانی و برینداری لێ کەوتەوە و تاکە پزیشکی شاریش رۆژێک پاش ئەو رووداوە گیانی خۆی لە دەست دا.
ئاسەواری ئەو کیمیاییبارانە هەنووکە لەسەر جەستەی خەڵکی ئەو شارە بە شێوازگەلێکی جوراوجۆر دەردەکەوێتەوە و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، رۆژ لە دوای رۆژ رەوتی دەرمانی بەرکەوتوانی دژوارتر کردووە.
هەنووکە زۆر کەس لەو بەرکەتووانە پارەی دابین کردن و کڕینی دەرمانیان نیە و بارودۆخیان لەو پەڕی خراپیدایە و سەرەڕای داوا و ویستەکانیان بۆ چارەسەرییان،لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە گوێیان لێ نەگیراوە.
شاری نۆدشە لە پارێزگای کرماشان و لە ١٠ کیلومێتری سنووری نێوان کوردستانی رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان هەڵکەوتووە و ژمارەی دانیشتووانی نزیک بە ٥ هەزار کەسە.
راپۆرت/ رامان نەسری