![](/weney-mallperr/6559.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک، لە رێوڕەسمی ٢٦ خەرمانان، ٢١ـەمین ساڵڕۆژی شه‌هیدانی بێرلین لە پێرلاشیز بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕێ کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٦ی خه‌رمانانی ١٣٩٢ی هه‌تاوی، رێوڕەسمی یادی ٢١ـەمین ساڵڕۆژی شه‌هیدکرانی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی له‌شاری بێرلین، له گۆڕستانی پێرلاشزی پاریس به‌به‌شداریی ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب و نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه‌سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان کوردستانی و ئێرانی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرات له‌بلژیک بەڕێوەچوو.
رێوڕه‌سمه‌که بە خولەکێک بێ دەنگی‌بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای ئازادی کوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ر سێ رێبەری شەهید، پێشەوا قازی، دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی،دەستی پێ کرد.
دواتر په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن بەڕێز \'\'عه‌لی ئه‌شره‌ف مورادی\'\' ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبه‌وه‌پێشکه‌ش کرا.
مورادی، ئاوڕێکی لەسه‌ر جینایه‌تی میکۆنۆس دایه‌وه‌که‌له‌لایه‌ن تیرۆریستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە به‌مه‌به‌ستی تیرۆرکردنی دوکتور سه‌عید و هاورێیانی رێکخرابوو.
پاشان عه‌لی ئه‌شره‌ف مورادی، تیشکی خسته‌سه‌ر ئالوگۆڕه‌کانی‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کوردستان و ئێران به‌تایبه‌ت‌و یه‌کگرتوویی و هاوخه‌باتیی هێز و لایه‌نه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی ئازادیخوازیی ئێران و کوردستان بۆ رووخاندنی رێژیمی ئیسلامی و دامه‌زراندنی سیستمێکی دێموکراتیکی فیدراڵ له‌ئێڕاندا به‌پێویستییه‌کی گرینگ و مێژوویی زانی و ئاماده‌بوونی حیزبی دێموکراتی بۆ هه‌ر جۆره‌هه‌وڵ و هاوکارییه‌ک له‌م پێناوانه‌دا ده‌ربڕی.
ناوبراو پڕژایه‌سه‌ر دۆخی قه‌یراناویی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و کێشه‌سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌گشتی و رێژێمی ئیسلامیی به‌هۆکاریی سه‌ره‌کیی هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تییانه‌لەقەڵەم دا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا دوکتور که‌نداڵ نه‌زان، سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له‌پاریس وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و تیشکی خسته‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیی شه‌ره‌فکه‌ندیی وه‌کوو شاگردێکی به‌وه‌جی دوکتوور قاسملوو له‌رێکخستنی خه‌باتی حیزبی دێموکرات و هه‌روه‌ها رۆڵ و هه‌وڵه‌کانی بۆ یه‌کخستنی هێزه‌کوردییه‌کان و حیزبه‌ئازادیخوازەکانی ئێرانی وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی لێهاتوو و کارامه.
رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌بلژیک له‌یادی ٢١ـەمین ساڵیادی شه‌هیدانی بێرلین له‌گۆڕستانی پێرلاشێزی پاریس به‌شدار بوون.
رێوڕه‌سمی ٢١ـەمین ساڵڕۆژی شه‌هیدکرانی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاورێیانی له‌پاریس، به‌سه‌ردانی گڵکۆی شه‌هید دوکتور قاسملوو و شه‌هید عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر و ده‌ڕبڕینی وه‌فاداری به‌و شه‌هیدانه‌کۆتایی پێهات.