کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمی ٦٧مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ڤه‌ری واشینگتۆن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ٥ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمێک به بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌ڵاوێژ ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له یه‌کێک له پارکه‌کانی ده‌ڤه‌ری واشێنگتۆن به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ ئه‌مریکا، له‌لایه‌ن به‌ڕێز نایب مه‌شایخی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له ئه‌مریکاوە پێشکه‌ش کرا.
په‌یامی هاوبه‌شی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان و لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌یران شه‌ره‌فی، به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی ژنانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه به‌ڕێزعوسمان پاڵانی ناوی ئه‌و رێکخراو لایه‌نانه خوێندرا‌یه‌وه که په‌یام و برووسکه‌یان بۆ رێوڕه‌سمه‌که ناردبوو:
پارتی دێمۆکراتی کوردستان، لقی ٧
یه‌کیه‌تیی نیشتیمانیی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی
رێوڕه‌سمه‌که به شایی و هه‌ڵپه‌ڕکیی به‌شداران کۆتایی پێهات.