کوردستان میدیا: جیژنی ٢٥ گه‌لاوێژ ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکرات، له ئالبورگی دانمارک به به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمێک به‌رز و پیرۆز راگیرا.
به‌پێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٤ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران رێوڕه‌سمێک به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی دانمارک له ئالبوورگی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر په‌یامی کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک، له‌لایه‌ن به‌ڕێز شه‌یدا ساڵح‌زاده‌وه پێشکه‌ش کرا و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش په‌یامی سازمانی خه‌باتی شۆڕشگێڕی کوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز محه‌ممه‌د ئه‌مین سوله‌یمانییه‌وه خوێندرایه‌وه.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان و ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک، له‌لایه‌ن به‌ڕێز قومری ساڵح‌زاده‌وه پێشکه‌ش کرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا په‌یام و برووسکه‌ی حیزب و رێکخراوه‌کانی به‌شداری رێوڕه‌سمه‌که خوێندرایه‌وه که ناوه‌که‌یان به‌م چه‌شنه‌یه:
پارتی دێمۆکراتی کوردستان
یه‌کیه‌تیی نیشتیمانیی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له که‌رکووک
ماڵی کورد له ئالبۆرگ
کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان (جاپک)
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران له دانمارک
ناوه‌ندی کوردۆسایت_چاک