کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومەلەرزەیەک بو گوژمی ٤،٨ بە پێوەری ریشتێر، شاری خۆی هەژاند

19:15 - 3 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بوومەلەرزەیەک بە گوژمی ٤،٨ بە پێوەری ریشتێر، شارستانی خۆیی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایی هەژاند.
ناوەندی تۆمار کردنی بوومەلەرزەی ژێئۆفیزیکی لە زانینگەی تاران رایگەیاند، ئەم بوومەلەرزەیە بە قووڵایی ١٧ کیلۆمیتریی ژێر گۆی زەوی و بە گوژمی ٤،٨ بە پێوەری ریشتێر، لە کاتژمێر ١٠ و نۆ خولەکی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رووی داوە.
ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە گوندەکانی دیزج دیز و سەید تاجەددینی راگەیەندراوە و لە شارەکانی ورمێ و سەڵماسیش هەست پێ کراوە.
هەواڵدەریی مێهر لە زاری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی بحرانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاواوە، بڵاوی کردەوە کە ئەم بوومەلەرزە هیچ خەسارێکی گیانیی بە دواوە نەبووە.
مەحبووب زارع وتی: پاش ئەم بوومەلەرزەیە دوو پاش لەرزەی دیکە بە گوژمی ٢ و ٤ ریشتێر لە نێوان گوندی سەید تاجەدینی و شاری خۆی رووی داوە.
ناوبراو راشیگەیاند، ئەم بوومەلەرزە خەساری گیانیی بەدواوە نەبووە و تەنیا ٥ خانوو لە گوندێکی ئەو ناوچەیەدا زیانیان پێ گەیشتووە.