کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٣،٧ بەپێوەری ریشتەر شارستانی سەحنەی هەژاند

17:05 - 23 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: کاتژمێر یەک و ١٧ خولەکی ئەمڕۆ ٢٣ی بانەمەڕ، بوومەلەرزەیەک بەشێک لە شارەکانی پارێزگاکانی سنە و کرماشانی هەژاند.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیە گوندی \'\'سەرتەخت\'\'ی سەربە بەخشی \'\'دینەوەر\'\'ی شارستانی سەحنە بووە، کەلە ٥٠ کیلۆمیتریی شارستانی کرماشان هەڵکەوتووە.

ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٨ کیلۆمیتریی زەوی رووی داوە و بەپێی راپۆرتەکان، لە بەشێک لە شارەکانی پارێزگای سنە وەکوو کامیاران هەست پێ کراوە.

هەواڵدەرییەکانی رێژیمی ئێران رایانگەیاندوە کە ئەو بوومەلەرزە هیچ زیانێکی بە دواوە نەبووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، ئەو بوومەلەرزەیە لە شاری کامیاران بە باشی هەست پێکراوە و خەڵکی ئەو شارە ماڵەکانیان بەجێ هێشت و روویان لە دەروەی شار کرد.