کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوکسۆرێکی کورد میدالیای زێڕی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین بە دەست هێنا

16:04 - 29 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: بوکسۆرێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکاندا لە وڵاتی چین پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و میدالیای زێڕی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

هەواڵدەرییەکانی نێوخۆی ئیران بڵاویان کردەوە، \'\'فرووتەن گوڵ ئارا\'\' بوکسۆری کرماشانی پلەی یەکەمی تۆرنمێنتی نێودەوڵەتیی بۆکسی لە وڵاتی چین بە دەست هێناوە.

ئەو کێبڕکێیانە بە ئامادەبوونی تیمی بۆکسی ٢٢ وڵاتی لە شاری پۆهانگ بەڕیوە چووە و ئێوارەی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ کۆتایی پێ هات.

تیمی وڵاتانی چین و کووبا هەرکام بە ٢٧ و ١٨ خاڵ پلەی یەکەم و دووهەمیان لەو خولەدا بە دەست هێنابوو.