کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاو بوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ شاری سنه‌ به‌ شێوازێکی نوێتر

16:42 - 7 خەرمانان 2712

کوردستان میدیا: سه‌ره‌ڕای ئاگاداریی هێزه‌کانی رێژیم و بڵاو کردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر‌ له‌ رێگه‌ی پێوه‌ندیی ته‌له‌فوونییه‌وه‌ و کونترۆڵی تێکڕای ته‌له‌فوونه‌کان، هیچ رێگرییه‌ک له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ شاری سنە ناکرێت.


به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ ئێران له‌ سیستمێکی نوێدا که‌به‌ ته‌له‌فوون داواکاریی به‌کارهێنه‌ران جێبه‌جێ ده‌که‌ن ماده‌ی هۆشبه‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ و فرۆشیاره‌کان به‌پێی ویست و رێژەی مه‌سره‌فی کڕیارەکان ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه جێبه‌جی ده‌که‌ن.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌ ئه‌و چه‌شنه‌ راگواستنه، ئه‌منیه‌تی زیاتره‌ و ته‌نیا ناوێک له‌ کڕیاران و فرۆشیاران به‌جێ ده‌مینێت.
ده‌ست و پێوه‌دنییه‌کان و ته‌نانه‌ت هێزی ئینتزامیش له‌ سات و سه‌ودایانه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت کڕیاران و فرۆشیارانیش به‌ باشی ئاگادارن به‌ڵام له‌هه‌ر چه‌شنه‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک خۆ ده‌بوێرن.