کوردستان میدیا: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، دراوی ده‌ره‌کیی ساخته، چووه‌ته بازاره‌کانی ئێرانه‌وه و ئه‌وه نیگه‌رانی لای بازارییان دروست کردووه.
به‌رپرسی کومیسیۆنی ئابووریی مه‌جلیسی رێژیم، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه و بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و دراوه له بازاره‌کانی ئێران‌دا هوشداریشی به خه‌ڵک داوه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و دراوه هه‌موو شاره‌کانی ئێران بگرێته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی ئیسنا بڵاوی کرده‌وه، ئه‌رسه‌لان فه‌تحی پوور نوێنه‌ری مه‌جلیسی رێژیمی ئێران هیچ ئاماژه‌یه‌کی به چۆنیه‌تیی هوشیاریی خه‌ڵک و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دراوه ساخته‌یه نه‌کردووه.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس له کاتێکدا باس له بڵاو بوونه‌وه‌ی دولاری ساخته له نێو بازاره‌کانی ئێران‌دا ده‌کات که له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا نرخی دولار له‌هه‌مبه‌ر دراوه‌کانی دیکه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیوه.
کارناسانی ئه‌و بواره، بانکی ناوه‌ندی و ده‌وڵه‌ت به تاوانباری سه‌ره‌کیی چوونه سه‌ری نرخی دولار و دابه‌زینی نرخی تمه‌ن ده‌زانن.
ئه‌و چوونه سه‌ری نرخی دۆلار خوپیشاندانی بازارییان و هاووڵاتیانی شاری تارانی لێکه‌وته‌وه، خوپیشاندانێک که نه‌یتوانی ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بکات.
له‌و چه‌ند مانگه‌ی دواییدا بانکی ناوه‌ندی و ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌ت پاش جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆکان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه، تووشی کێشه و ئاریشه بوون، چونکه هه‌م فرۆشی نه‌وت که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی داهاتی ئه‌رزی ئێرانه، کێشه‌ی بۆ هاتووه‌ته پێش و هه‌میش گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی فرۆشی نه‌وت بۆ ناوخۆی وڵات ئه‌سته‌م و به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئه‌و گه‌مارۆیانه به‌بێ بنه‌ما وه‌سف ده‌که‌ن و له‌و باوه‌ڕه دان هیچ کارتێکه‌رییه‌کی بۆ سه‌ر ئابووریی ئه‌و وڵاته نه‌بووه.