کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی دەقی وتووێژێکی مستەفا هیجری لە زانینگەکانی تەورێز

20:11 - 12 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: دەقی وتووێژێکی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ گۆڤاری واڵاپرێس لە نێو خوێندکاران و مامۆستایان زانینگەکانی تەورێز بڵاو کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٩ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەقی تەواوی وتووێژەکەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتیان کە لەگەڵ گۆڤاری \'\'واڵا پرێس\'\' ئەنجامی داوە، لە نێو خوێندکاران و مامۆستایان زانینگەکانی شاری تەورێز بڵاو کردەوە.
دەقی قسەکانی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێو خوێندکاران و مامۆستایانی کۆلیژەکانی دارووسازی، پزیشکی، علووم پایە و کتێبخانەی گشتیی زانینگەی تەورێز، ئوستاد سەرا (ژووری مامۆستایان) خەوتنگەکانی کوڕانە و کچانە لە کووی وەلیعەسر، بڵاو بووەتەوە، کە ناوەڕۆکی ئەو وتووێژە لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایانەوە پێشوازیی لێ کراوە.
وتووێژی گۆڤاری واڵاپرێس لەگەڵ مستەفا هیجری لەپێوەندی لەگەڵ بارودۆخی ئێستای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەباتی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێرانە کەلە سێ بەش لە ماڵپەڕی واڵاپرێس و هەروەها لە پێنج بەش لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا (ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) بە زمانی کوردی بڵاوکراوەتەوە.