![](/weney-mallperr/10628.jpg)
کوردستان میدیا: یەکێک لە ناوەندە پیشەییەکانی پارێزگای ئیلام لە شارستانی ئەیوانغەرب بە هۆکاری ناڕوون داخرا و کرێکارانی ئەو کارخانەیە بێکار بوون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کارخانەی فوولادنەوەردی ئەیوانغەرب لە دەستپێکی ساڵی نوێدا چالاکی خۆی راگرت و ئەمەش بووە هۆی بێکاربوونی ٤٥ کرێکاری ئەو کارخانەیە.
داخرانی کارخانەی فوولادنەوەردی ئەیوانغەرب لە حاڵێکدایە کە یەک ساڵە فازی دووهەمی ئەم کارخانەیە کراووەتەوە.
بەرپرسانی ئەم کارخانەیە هۆکاری داخرانی ئەم کارخانەیان چاککردنەوەی کورەی فوولادسازی بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ مانگ رایاگەیاندووە، بەڵام کرێکاران رایانگەیاندووە کە چاککردنەوەی ئەو کورەیە تەنیا دوو مانگی پێویستە.
کارخانەی پیشەیی فوولادنەوەردی ئەیوانی غەرب بەرهەمهێنەری میلگەردی ئاجداری فوولادە و یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەری جۆرەکانی میلگەرد لە کوردستانی ئێرانە.
لەم پەیوەندییەدا، هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی رێژیمی ئێران باس لە داخرانی رێژەیەکی بەرچاو لە کارخانە و کارگە بەرهەمهێنەرەکان لە ئێران بە هۆی کێشەوگرفتی ئابووری دەکەن و زۆربەی کرێکارانی شیرکەتە ئاوەدانکەرەوە و کارخانەکان چەندین مانگە کە مووچەیان وەرنەگرتووە.
وەزیری پیشە و کانگای رێژیمی ئێران نێعمەتزادە رایگەیاندووە کە زۆرتر لە ١٤ هەزار یەکەی بەرهەمهێنەر، کە لە سەدا ٧٠ی یەکە بەرهەمهێنەرەکانی ئێرانی لە خۆ گرتووە بە تەواوەتی داخرون.
کرێکاران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەگەڵ وەدواکەوتن یا نەدانی حەقدەستەکانیان بەرەوڕوو بوونەتەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، دەرکرانی کرێکارانی خۆجێیی لە پڕۆژە ئاوەدانکەرەوە و پیشەیییەکانی کوردستان لەلایەن خاوەنکار و شیرکەتەکانی سەر بە سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە دەستووری کاری ناوەندەکانی سەربە رێژیمە و ئەمەش بووەتە هۆی بێکاربوونی رێژەیەکی بەرچاو لە خەڵک و هەژاری لە کوردستاندا.
گادەر.د