کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید بە بۆنەی ٧٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەوحەوی ڕێزلێنانی بە پێنج ئەندامی دێرینی ئەو حیزبە پێشکەش کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی یادی پیرۆزی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و ئەمەگناسی ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات، لەوحەی ڕێزلێنان بەخشرا بە ٥ کەس لە ئەندامانی تەشکیلاتیی حیزب.
دوو کەس لەو هاوڕێیانە، مامۆستا حەسەن شێوەسەڵی تێکۆشەر و فەرماندەی قارەمانی حیزب و ئەندامی ئیفتیخاریی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات و مام کەریم حەداد ئەندامی دێرین و فەرماندە و پێشمەرگەی بەوەفای ڕێبازی دێموکرات، دانیشتووی وڵاتی سویدن، کە لەوحەی ڕێزلێنانیان پێشکەش کراوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا، شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بە سەرپەرستیی ئەنوەر کاکایی بەرپرسی کۆمیتە و ئازاد عەزیزی وەک نوێنەری ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات، بەڵگەنامەی ڕێزلێنان، کە لەلایەن دەفتەری سیاسی حیزبەوە بۆ ئەو بەڕێزانە بەڕێ کرابوو، وێڕای چەپکە گوڵێک پێشکەش بە مامۆستا حەسەن شێوەسەڵی و مام کەریم حەداد لە وڵاتی سوید کرد.