کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکی سمینارێک لە شاری زووریخ بەڕێوەچوو

20:26 - 13 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: سمینارێک بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی لەژێر ناوی کاریگەری زمانی دایکی لە ژیان و پەروەردەکردنی منداڵ لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ــ سویس بۆ خوسرەو عەبدوڵڵاهی پێکهات.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی یازدەی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – سویس بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی سمینارێکی لەژێر ناوی رۆڵی زمانی دایکی لە ژیان و پەروەردەکردنی منداڵدا بەڕێوەبرد.
ئەو سمینارە لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس بۆ \'\'خوسرەوعەبدوڵڵاهی\'\' پێکهاتبوو کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەو سمینارە بەشدار بوون.
سمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر کامران رەسووڵی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات – سویس چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا کورتەیەک لە ژیانی سیاسی و ئاکادمیکی خوسرەو عەبدوڵڵاهی لەلایەن پێشکەشکاری سمینارەکە پێشکەش کرا.
پاشان خوسرەو عەبدوڵڵاهی لەسەر رۆڵی زمانی دایکی لە ژیان و پەروەردەی منداڵ وتارێکی پێشکەش کرد و لە وتەکانی خۆیدا ئاماژەی بەوە کرد کە فێرنەبوونی زمانی دایکی منداڵانی کورد لە دەرەوەی وڵات، دەگەڕێتەوە بۆ گرینگی پێ نەدانی بنەماڵەی ئەو منداڵە و وتی کە هەر نەتەوەیەک بە زمانی خۆی زیندووە.
لەو سمینارەدا وتارێک بە زمانی فەڕانسەوی لەلایەن \'\'خوسرەو عەبدوڵڵاهی\'\'ەوە پێشکەش کرا.
بەشی کۆتایی ئەو سمینارە بۆ وڵام و پرسیاری بەشداران تەرخان کرابوو.