کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ساڵیادی کیمیایی بارانی هەڵەبجە، رێوڕەسمێک لە بەردەم پارلمانی ئاڵمان بەڕێوەچوو

21:39 - 26 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: کوردانی دانێشتووی وڵاتی ئاڵمان بە هاوکاریی کۆمیتەی هێزە سیاسییەکان، لە رێوڕەسمێکدا یادی قوربانییانی هەڵەبجەیان بەرز راگرت.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٢٦ەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیایی بارانی شاری هەڵەبجە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی رەشەمە، رێوڕەسمێک لە بەردەم پارلمانی ئاڵمان لەلایەن کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە شاری برێمن بەڕێوەچوو.
سەرەتای ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن دەستی پێ کرد.
دواتر \'\'شەهریار نەقشبەندی\'\' بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە شاری برێمن لەلایەن \'\'ئامێز عەلی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا یادی بەرخۆدانی شاری قامیشلۆ لە ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی و شەهیدانی ئەو راپەڕینە کرایەوە.
لە کۆتایی ئەو رێوڕەسمەدا کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی و بەشداران، لە گەڵاڵەنامەیەکدا داوایان لە پارلمانی ئاڵمان کرد، کۆمەڵکوژیی نەتەوەی کورد بە فەرمی بناسێندرێ.