کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی ئەزیەت و ئازاری كۆڵبەران و هاووڵاتیانی كورد لەناوچەی ورمێ‌

16:10 - 9 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران لەناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ‌دەستڕێژییان لەژمارەیەك كۆڵبەر و هاووڵاتیی مەدەنیی كورد كرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەناوچەی سنووری ئێران ـ توركیە لەچیای شەهیدانی ناوچەی تەگەوەڕ هێزەكانی رێژیم دەستڕێژیان لەژمارەیەك كۆڵبەر و هاووڵاتیی مەدەنیی كورد كردووە.
لەلایەكی دیكەوە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٧ی خەرمانان كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی فەتاح میكایلی خەڵكی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ‌بەتەقەی راستەوخۆی هێزەكانی رێژیمی ئێران كوژرابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا و چەند رۆژ لەمەوبەریش لە ئاوایی موولكی ناوچەی تەرگەوەڕ و دەورووبەریی ١٢٠ سەر ئەسپی بارهەڵگر لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە بەكوشت چوون.
بەردەوامیی ئەزیەت و ئازاری هێزە نیزامییەكان وای كردووە كە هاووڵاتیان بە ترس و دڵەڕاوكێ‌وە ژیان ببەنە سەر و لەو بارەیەوە ژمارەیەك كۆڵبەریش لەسنووری قەسری شیرین دەستبەسەر كراون.