کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز راگرتنی یادی دكتور قاسملوو لەكوردستان بەردەوامە

17:45 - 21 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: چالاكیی تەبلیغی ئەندامان ‌ولایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات كوردستانی ئێران لەبەرەبەریی ٢٤مین ساڵیادی تیرۆركرانی رێبەری گەلی كورد د. قاسملوو و هاوڕێیانی لە شار ‌و شارۆچكەكانی كوردستان بەردەوامە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشارەكانی مەهاباد، نەغەدە، شنۆ و سنە بەشێوەیەكی بەربڵاو چالاكیی تەبلیغی بەڕێوەچووە و ژمارەیەكی بەرچاو تراكت و پوستێری ٢٢ی پووشپەڕ بڵاو كراوەتەوە.

ئەو شوێنانەی كە چالاكیی تێیاندا بەڕێوە چووە بریتین لە:


مەهاباد
پاركی میللەت، فەلەكەی مەحموودكان، شەقامی ئامووزش ‌و پەروەرش، زانكۆی پەیام نوور، شەقامی سەدا‌و سیما، چوار رێیانی مەولەوی، شەقامی بیمارستان، بەری شیلان، قەبرستان، كەمەربەندی هەمزاوا ئەو شوێنانەی شاری مەهاباد بوون كە چالاكیی تێیدا بەڕێوە چووە.

نەغەدە

شەقامی د. قاسملوو، پاركی موعەلیم، مەیدان فوتباڵی كاویان، دەبیرستانی ئازادەگان، موجتمعی مەسكوونی پەردیس ‌و هەروەها لەئاواییەكانی حەڵبێ‌، وێنسلیان، كۆیكان،كەرێزەی شكاكان، دیلانچەرخ و قەڵاتان بە شێوەیەكی بەربڵاو چالاكی كراوە و وێنەی دوكتور قاسملوو بڵاو كراوەتەوە.

شنۆ

گەڕەكی مام تەمر، گەڕەكی شەهرەكی فەرهەنگیان، گەڕەكی سەیداوێ‌، كۆڵانی ئازادی، پاساژی ئارمان، مزگەوتی جامێعە، مزگەوتی فارۆقی ئەعزەم، مزگەوتی شێخ عەبدولعەزیز.

سنە

گەڕەكی ئاغازەمان، نەمەكی، بلواری ٢٨ی دی، كانی دووشان، چوار دیواری، ئوستانداری، بلواری كوردستان، قەتارچیان، شەقام ئەردەڵان، گەڕەكی سپوورئاوا، بەردەشت، گریاشان، دەورووبەری كلیسا، شەقامی سیروس، دەورووبەری ئاسیا ‌و فەرزانە، دەورووبەری تەكیەی شێخ هادی، كۆڵانەكانی دەورووبەری باشگای ئەفسەران، قەرەیان، شەهرەكی زاگرۆس، بەهاران، فازی ١ـ ١٩‌و ٤ـ ١٩ی بەهاران، جادەی نێوان نەران هەتا شەهرەكی وەحدەت، پۆلیس رای كرماشان ـ سنە، مەیدانی گریوە، شارەدێی حەسەن ئاوا.