کوردستان میدیا: دژبەرانی حکوومەتی سووریە لەسەر دەست لە کارکشانەوەی بەشار ئەسەد یەکهەڵویستن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان؛ رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی کۆنفرانسی دژبەرانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە ریاز بەڕێوە چوو و راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لەم راگەیەندراوەدا زۆرێک لە ویستەکانی خەڵکی سووریە گونجیندراون و لە بەشی یەکەمیدا جەختیان لە سەر دەستلەکارکێشانەوەی ئەسەد لە سەرکۆماری سووریە کردووە، هەروەها ناوی کورد وەکوو دووهەمین نەتەوەی سووریە هاتووە و دانی پێدا نراوە.
بەشداربووان لەم کۆنفرانسەدا، هەیئەتیکی ٣٠کەسیان هەڵبژارد کە پێکدێت لە کەسایەتییە سیاسی و سەربەخۆکانی سووری، وەکوو ئەندامانی ئەسڵی.
پێش لە دانیشتنی ریاز، ١٢ ئەندامی ئەو شورایە دەستیان لە کار کشاندەوە و هۆکاری دەستلەکار کشانەوەکەشیان بۆ نەبوونی توانایی کۆنفرانس لە جێبەجێکردنی ویستی خەڵکی سووریە گەڕاندەوە.
چوارشەممە ١ی سەرماوەز سێ سەرکۆماری روسیەو ئێران و تورکیە لە شاری سوچی رووسیە کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە تا کۆتایی بە شەڕی سووریە بیت و هێمنی بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە.